کوردستانی

کامێرا جێگیرکراوەکانی هاتوچۆ دەخرێنەوە کار

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامێرا جێگیرکراوەکانی هاتوچۆ دەخرێنەوە کار
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە کامێرا جێگیرکراوەکانی هاتوچۆ لە شەقامەکان دەخرێنەوە کار، ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو دوای جەژن هیچ مامەڵەیەک خەرامەی ناکەوێتەسەر.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دەمێکە بڕیارە کامێرە جێگیرکراوەکانی سەر شەقامەکان بخرێنەوە کار، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەوامەوە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دواکەوت".

لەبارەی کاتی کارپێکردنەوەی کامێرا جێگیرەکانەوە بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی وتی "بەم نزیکانە ئەو کامێرانە دەکەونەوە کار".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو دوای جەژن هیچ مامەڵەیەک خەرامەی ناکەوێتەسەر، هەروەها مامەڵەکردنی دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان