کوردستانی

پارێزگاری هەولێر بڕیاری وەرگرتنی 50 هەزار دینارەكەی گۆڕی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر بڕیاری وەرگرتنی 50 هەزار دینارەكەی گۆڕی
مەودا میدیا-

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە لە بارەی وەرگرتنی 50 هەزار دینارەكە دەدات بۆ ناو هەولێر و دەڵێت، ئەو بڕیارە تەنیا بۆ پارێزگاكانی عیراق دەبێت و پارێزگاكانی تری هەرێم ناگرێتەوە.

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە یٔەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.
پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: “لەپێناو کاریٔاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ یٔەوەی یٔەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی یٔەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر یٔەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، یٔەمەش هەم بۆ کاریٔاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک”، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.7.13
Qaiwan
Qaiwan