تەندروستی
تەندروستی باس لە مەترسییەكانی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند دەستپێكردنی شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شەپۆلی یەكەم مەترسیدارتر دەبێت لەڕووی رێژە و ژمارەی مردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ریاز ئەلحلفی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گشتیی تەندروستی لە وەزارەت رایگەیاند "بەپێی پێدراوەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەگەری دەستپێكردنی شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە و لە شەپۆلی یەكەم مەترسیدارتر دەبێت لەڕووی رێژە و ژمارەی مردنەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەوە تەنیا پێشبینییە، لەوانەیە دۆخەكە بگۆڕێت بەهۆی بەرهەمهێنانی چارەسەر و كۆتایی ڤایرۆسەكەوە، ئەوەشی روونكردووەتەوە "ئیتر هاتووچۆی تەواوەتی سوودی نییە، لەبەرئەوەی حكومەت توانای كۆنترۆڵكردنی هاوڵاتییانی نییە، باشترین كاریش خۆپاراستنە".