تەندروستی

بەم نیشانانە بزانە منداڵەكەت لە رادەبەدەر زیرەكە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم نیشانانە بزانە منداڵەكەت لە رادەبەدەر زیرەكە
مەودا میدیا- هێمن سەعید

زۆرینەی دایكان و باوكان وابیردەكەنەوە منداڵەكانیان زۆر زیرەكن، بەڵام هەندێك منداڵ هەن زیرەكییەكەیان دەگمەنە، زیرەكیی منداڵ لە سەرەتای تەمنیەوە بەدیار دەكەویت.

یەكەم، هەر لە سەرەتای منداڵییەوە فێری خوێندنەوە ببێت: 
هەر منداڵێك تا تەمەنی 3 ساڵی بتوانێت بخوێنیتەوە، ئەوا توانای مێشكی زۆر بەهێزە، چونكە ئەوە نیشانەی ئەوەیە توانای مێشكی بەهێزە بۆ لەبەركردنی وشەی زۆر لەڕێگەی بینییەوە لەناو كتێبدا یاخود لەڕێگەی بیستنەوە بەرگوێی بكەوێت.

دووەم، لە یاریكردنەكانیدا داهێنان بكات:
ئەو منداڵانەی لەكاتی یاریكردندا دنیایەك بۆ خۆیان دروست دەكەن و دەیكەن بە هاوڕێی خەیاڵی خۆیان و لەناو یارییەكانیاندا دەینەخشێنن نیشانەی ئەوەیە زۆر زیرەكن.

سێیەم، ئەو منداڵانەی دەیانەوێت هەموو شتەكان بزانن:
ئەو منداڵانەی دەیانەوێت بزانن ئەو شتانە چین كە لە دەوروبەریان هەن و چاویان پێی دەكەویت، یاخود میشكێكی فزولییان هەیە و دەیانەوێت هەموو  شتێك بزانن، هەروەها پرسیاری زۆر دەكەن و لە هەموو شت دەپرسن، ئەوە نیشانەیەكە لە بەهێزیی منداڵ كە زیركیی زۆر بێت.

چوارەم، ئەو منداڵانەی كۆڵنەدەر و بەردەوامن:
هەندێك منداڵ بەهۆی گرنگی پێدانیان بە  بابەتێك سوورن لەسەر ئەوەی بزانن چییە و چۆنە و لێی دەكۆڵنەوە ئەو جۆرە لە منداڵ ناچنە خانەی زۆر زیرەكەكان، بەڵكو ئەو منداڵانەی كۆڵنادەن لەسەر وەرگرتنی زانیاری و وەرگرتنەوەی وەڵام لەسەر ئەو پرسیارانەی لایان دروست دەبێت و خۆشیان توانای باشیان هەیە لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لێیان دەكرێت.

پێنجەم، داهێنان:
ئەو منداڵانەی لەكاتی دروستبوونی كێشەكانیان دەتوانن چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و بەشێوەیەكی عاقڵانە سەركەون بەسەر رێگرییەكانی بەردەمیاندا و جۆرێك بێت لە داهێنان لە ئاستی تەمەنی خۆی .

شەشەم، یادەوەریی بەهێز:
ئەو منداڵانەی مێشكیان بەهێزە لە بیرەوەری و ژمارەدا نیشانەی زیرەكی لە رادەبەدەرە، هەندێك منداڵ هەن زوو ژمارەی مۆبایل و ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەبەردەكەن ئەوانە ناچنە خانەی منداڵانی دەگمەنەوە لە زیرەكیدا، بەڵكو ئەو منداڵانەی بەتوانان لە هاوكێشە بیركارییەكاندا و ئەو وشانەی كە بۆ یەكەمجار بەرچاویان دەكەویت لەبەری دەكەن، ئەوانە دەبنە زیرەكیی دەگمەن.

حەوتەم، ئەو منداڵە زیرەكانەی زۆر هەستیارن
ئەو منداڵانەی زۆر هەستیارن بەرانبەر خۆیان و خەڵك، بۆ نموونە لەكاتی بەركەوتنیان لەگەڵ دار و دیوار و كورسی و شتومەك، هەروەها ناڕەحەتن بە بەركەوتنیان بە جلوبەرگی زبر و رەق.

هەشتەم، ئەو منداڵانەی ئیرادەیەكی بەهێزیان هەیە:
ئەو منداڵانەی لەكاتی ئەنجامدانی كارێك كەوا بەرانبەریان دەكرێت و بەلایانەوە خۆشەویستە و زوو هەست بە داڕوخان دەكەن، ئەوا دادەنرێن بە منداڵی زۆر زیرەك.

نۆیەم، گیانی گاڵتە و گەپ:
ئەو منداڵانەی بەردەوام دەم بە خەندەن و بەدەم پیكەنینەوە قسەدەكەن و پرسیار دەكەن، بەتایبەت ئەوانەی زۆر كۆمیدی دەردەكەون، زیاتر بەتواناترن لە منداڵانی ئاسایی.

دەیەم، ئەو منداڵانەی وشك و توڕەن:
ئەو منداڵانەی زۆربەی كات توڕە و چاونەترسن یان كاتێك ئامۆژگاریی كەسێكی كامڵ دەكەن لەسەر هەڵەیەك یان پرسیارێكی تایبەتیان ئاراستە دەكەن، ئەوا بە منداڵی زۆر زیرەك دادەنرێن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە