کوردستانی

بە هەزاران هاوڵاتی لە كۆرۆنا چاكبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە هەزاران هاوڵاتی لە كۆرۆنا چاكبوونەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 270 كەس لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ زیاتر لە 15 هەزار و 380 هاوڵاتی كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 229 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

هەروەها لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 274 هاوڵاتی چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبووەكان زیاترە لە ژمارەی تووشبوون.

باس لەوەشكراوە "كۆی تووشبوون بە كۆرۆنا 79 هەزار و 735 هاوڵاتیه، چاكبووەكان گەیشتە 46 هەزار و 998 هاوڵاتی، كۆی مردن بۆ  سێ هەزار و 250 هاوڵاتی بەرزبووەوە".

Qaiwan
Qaiwan