ئابووری

نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماكرد، دوای ئەوەی چەند رۆژێك نرخەكەی جێگیر بووبوو، دابەزینی نرخی نەوتیش كاریگەری لەسەر ئابووری هەرێمی كوردستان دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسە جیهانییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 42 دۆلار و 88 سەنت دابەزیووەو یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكیش بۆ 40 دۆلارو 25سەنت دابەزینی تۆماركردووە.

ماوەی چەند رۆژێك دەبێت نرخی نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و نەوتی خاویش بۆ 40 دۆلار جێگیربووبوو.

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆ دەكاتە سەر ئابووری هەرێمی كوردستان بە تایبەتی بۆ دابەشكردنی مووچە، چونكە پشت بە نرخی نەوت دەبەستێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

Qaiwan
Qaiwan