کوردستانی
سەباح هەورامی ئارامبوونەوەی سلێمانی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەڕوات و هەواڵی دڵخۆشكەرمان پێیە.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە "شەپۆلی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، ئەگەر هاوڵاتیان خۆپارێزی بکەن لە داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشکەر سەبارەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا دەبیستن".
ئەوەش لەكاتێكدایە هەر دوێنێ رایگەیاند "لە ماوەی دوو هەفتەدا هەزار و 990 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەتەوە".