جیهانی
ئێران دوورگەی كیشى فرۆشتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە راستنین كە باس لە فرۆشتنی دوورگەی كیشی ئێران دەكرێت بە وڵاتی چین، وتيشى، ئەوە كاری دوژمنانی ئێرانە.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی "ئێران و چین پەیوەندییەكی ستراتیژی لە نێوانیان هەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزی یەكتری دەگرین".
باسی لەوەشكردووە "فرۆشتنی دوورگەی كیش و هەرزان فرۆشی نەوتەكەمان بە چین هیچ راست نییە و ئەوە كاری دوژمنانی ئێرانە و چاویان بە گەشەی پەیوەندییەكانی ئێمە نایەت".
دوورگەی كیش بەیەکێک لە دیارترین ناوچە گەشتیاری و بازرگانییەکانی ئێران دادەنرێت، دەوترێت لە رووی گەشتیاریی و بازرگانییەوە ململانێی شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات دەكات، کیش دەکەوێتە پارێزگای هورمزی ئێران، رووبەرەکەی 90 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و مێژوییەکی دێرینی هەیە.