کوردستانی

هەپەگە شێوازی كوشتنی سەربازە توركەكانی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە شێوازی كوشتنی سەربازە توركەكانی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە، لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا هێزەكانیان توانیویانە لە چەند ناوچەیەكی شەڕكردن لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان 31 سەربازی توركیا بكوژن و پێنج چەكداری هەپەگەش كوژراون.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
“چالاكی هێزەكانمان لەدژی جموجووڵی داگیركەری لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاریەكان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا لەدژی داگیركاری بەم شێوەیەیە:

لە بەكتوریا لە سێ شوێنی جیاواز چالاكی ئەنجامدرا

١١ی تەموز كاتژمێر ٠٤:٠٠ سوپای داگیركەری تورك هەوڵیداوە بەرەو گردی شەهید بیرهات و گردی كارتالی سەر بە بەكتۆریا پێشڕەوی بكات. هێزەكانمان چاودێری یەكینەكانی دوژمنیان كرد و لەدژی داگیركەران ڕیزە چالاكیان ئەنجامدا. لە سێ لاوە لە هێزە داگیركەرەكان درا، بە پێی تەسبیتی هەڤاڵانمان لە چالاكیەكاندا ٧ سەرباز سزادراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

١٦ داگیركەر كوژران
هێزەكانمان سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لە دەڤەری گردی كارتال و شەهید بیرهات لەدژی داگیركەران چالاكی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاكیەكەدا ٣ جار بە باشی یەكینەكانی دوژمن كرانە ئامانج و ١٦ سەربازی داگیركەر سزادران و ٥ سەربازیش بریندار بوون.
لە شەڕ و بۆردومانەكانی دەڤەری گردی كارتال و شەهید بیرهات دا هاوڕێكانمان (ئەڤین و باهۆز) شەهید بوون.
لە خانتوور بە بەهێزی لە سەربازانی تورك درا
١٢ی تەموز كاتژمێر ٠٦:٠٠ هێزەكانمان لە ٣ لاوە لە هێزەكانی دوژمنیاندا كە هەوڵیان دەدا لە دۆلی بزنا و گردی دیرەنەوە پێشرەوی بكەن. لە چالایەكدا ٣ سەرباز سزادران. كاتێك كە دوژمن لە هەرێمەكە كشایەوە بۆ جاری دووەم لە لایەن هێزەكانمانەوە كرایە ئامانج. لە چالاكیەكەدا كە بە بەهێزی لە داگیركەران درا، ٥ سەربازی دوژمن سزادران.”

لە پایزاڤا ئۆپەڕاسیۆن و شەڕ

هەپەگە لەبارەی شەڕی پایزاڤا ئەم زانیاریانەی بڵاوكردەوە” سوپای داگیركەری تورك ٢ی تەموز لە دەڤەری گوندی ئاخولای ناوچەی پایزاڤای وان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیركەری كردبوو. لەنێوان سوپای داگیركەری تورك كە ویستی سەرەتا سەربازەكانی جێگیر بكات و هێزەكانی ئێمەدا شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا هاوڕێكانمان (وڵات، كەندال و ئازاد) كە بە قاڕەمانێتی لەدژی دوژمن شەڕیان كرد، شەهید بوون.”
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان