ئابووری
پارە بەسەر هاوڵاتیيانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە 10 رۆژی داهاتوودا دەستبكرێت بە دابەشكردنی پارە بەسەر ئەو خێزانانەی هەژارن و فۆڕمیان پڕكردوەتەوە بۆ وەرگرتنی پارە.
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "فۆڕمی هاوكاریكردن بەسەر خێزانە هەژارو كەمدەرامەتەكان بەردەوامی هەیە و تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 30 هەزار فۆڕم پڕكراوەتەوە و تا 10 رۆژی تر بەردەوام دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو خێزانانەی هیچ كارێكیان نییە و هەژارن دەتوانن ئەو فۆڕمە پڕ بكەنەوە و پارەیان پێ دەدرێت، بۆ هەر خێزانێكیش بڕی 100 هەزار دینار دیاری كراوە، پێدانی پارەش بەپێی ژمارەی كەسەكانی خێزان نییە، هەموو خێزانێك 100 هەزار دینارە".
وتیشی "پێشبینی دەكەین لە 10 رۆژی داهاتوو دەست بكرێت بە دابەشكردنی ئەو پارەیە و بۆ هەموو هەرێمی كوردستان 15 ملیار دینار دیاریكراوە و ئەو پارەیەش لەو 30 ملیار دینارەبوو كە سەرمایەداران بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بەخشیبوو".