عیراقی
كاتی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمەریكا و عیراق دیارینەكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكاو عیراق كە مانگی رابردوو یەكەم كۆبوونەوە لە بەغدای پایتەختی عیراق بەڕێوەچوو، تا ئێستا وادەی دووەم كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دیاری نەكراوە، پێش زیاتر لە 10 ساڵ ئەو گفتوگۆیە كراو لە بواری سەربازی و ئەمنی و پاراستنی عیراق رێككەوتنكرا.
شێركۆ میروەیس، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بە فەرمی وادەی كۆبوونەوەی دووەمی ئەمەریكا و عیراق لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی دیاری نەكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "كۆبوونەوەی یەكەم كە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، كۆبوونەوەیەكی زۆر باشبووە هەموو لایەك لێی رازیبوون".
ئەمەریكاو عیراق دوای زیاتر لە دە ساڵ دەستیان كردووەتەوە بە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوولا كە لە بواری سەربازی و ئەمنی و پاراستنی عیراق دەبێت و تا ئێستا یەك كۆبوونەوەیان كردووە.