ئابووری

ئۆپێك لەبارەی نرخی نەوت هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپێك لەبارەی نرخی نەوت هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت ناسراو بە ئۆپێك دەڵێت، هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت گەڕاوەتەوە و خواستێكی زۆر لەسەر نەوت هەیە، ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی دوو هەفتە زیاتره نرخی نەوت لە 40 بۆ 43 دۆلاردایە بۆ بەرمیلێك.

محەمەد باركیندو، لە بارەی نرخی نەوت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند "خواستێكی زۆر لەسەر نرخی نەوت هەیە لە بازاڕەكانی جیهان، ئەوەش هۆكاری ئەوەیە هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت گەڕاوەتەوە".

باسی لەوەشكردووە "ئەو هاوسەنگییەی بازاڕ و خواستەكە كاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا دروستكردووە".

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جێگیری پێوە دیارە و لە 43 دۆلار بۆ بەرمیلێك نەوتی برێنت جێگیربووە و نەوتی خاویش لە 40 دۆلار.

پێشتر وڵاتانی ئۆپێك رێككەوتن كە لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ دەستیان بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت كرد كە رۆژانە  20 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمتر بەرهەم دەهێنرا.
Qaiwan
Qaiwan