جیهانی
ئێران بەڵگەكانی كوژرانی قاسم سولەیمانی كۆكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری فەرماندەی هێزی سوپای قودس رایگەیاند، بەڵگەی پێویستمان كۆكردووەتەوە لە بارەی دوایین سەفەری قاسم سولەیمانى، فەرماندەی گشتی سوپای قودسی ئێران لە گەشتەكەی لە سوریاوە بۆ عیراق و دوايين ديدارەكانى.
محەمەد حەجازی، جێگری فەرماندەی هێزی سوپای قودسى ئێران رایگەیاند "سێ لیژنە بۆ پرسی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانى پێكهێنراوە كە لە لیژنەی دادوەری و لیژنەی ئەمنی و لیژنەی سیاسی كە هەر یەكە لە دەسەڵاتی داد و ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزارەتی دەرەوەى ئێران سەرۆكایەتی دەكەن".
باسی لەوەشكردووە "بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە لە بارەی دوایین گەشتی سولەیمانی لە سوریاوە بۆ عیراق و گروپی گەشتەكەی، هەروەها دیدارەكانی لە پێش سەفەرەكەی بۆ عیراق، رەوانەی دەسەڵاتی داد كراون".
سەرەتای مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، لە بۆردومانێكی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.