کوردستانی
بەم بەیانییە دوو هاوڵاتی كورد لە سێدارەدران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دوو زیندانی كورد لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە دران، دوای ئەوەی پێشتر بە تاوانی تەقینەوەیەك لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركرابوون.
هەر یەكە لە سابیر شێخ عەبدوڵا و دیاكۆ رەسوڵ، ئەو دوو زیندانییە كوردن كە ئەمڕۆ سێشەممە بە بەرچاوی كەسوكاری كوژراوانی تەقینەوەكەی شاری مەهاباد كە پێش 10 ساڵ ئەنجامدراوە، لە سێدارە دران.
ئەو دوو هاوڵاتیە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حزبە كوردییەكانی ئێران و بەشداریكردن لەو تەقینەوەیە دەستگیركرابوون.
ساڵانە كۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان هاوڵاتی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە سەر تاوانی جۆراوجۆر و زۆرترینیشیان بە سیاسی بوون لە سێدارە دەدات.