کوردستانی

عومەری سەید عەلی لە بارەی مووچەوە هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومەری سەید عەلی لە بارەی مووچەوە هاتە دەنگ
مەودا میديا-

رێكخەری  گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لە كاتی سەردانەكانی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان بۆلای پارتی و یەكێتی پێمان وتوون داهاتی ناوخۆ كۆبكەنەوەو مووچەی پێ دابەش بكەن و بژێوی هاوڵاتیان مسۆگەر بكەن.

عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی باسی لەوەكردووە "ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشەوە، هیچی خەتای گۆران نییە و ئێمە لەسەر بنەمای چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی بەشداری حكومەتمان كردووە".

باسی لەوەشكردووە "لە سەردانیكردنی شاندی بزووتنەوەكەمان بۆ لای لایەنەكان، ئامانجمان ئەوە بووە چۆن بتوانین بژێوی هاوڵاتیان باش بكەین، بە یەكێتی و پارتیشمان وتووە دەستان بەسەر بازاڕ و خاڵە سنورەییەكان گرتووە، داهاتی ناوخۆ بەرێك و پێكی كۆبكەنەوە دەتوانن مووچە دابەش بكەن و بژێوی خەڵك مسۆگەر بكەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان