عیراقی

پەرلەمانتارێك: توركیا 15 كیلۆمەتر خاكی عیراقی داگیر كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێك: توركیا 15 كیلۆمەتر خاكی عیراقی داگیر كردووە
مەودا میدیا-

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند توركیا رێككەوتننامەكانی نێوانیانی پێشێلكردووە و سوپاكەی هاتووەتە قوڵایی خاكی عیراقەوە، داواشی كردووە بەزوویی چارەسەرێك بۆ ئەو داگیركارییەی توركیا بدۆزرێتەوە و لە خاكی وڵاتەكەی بكرێنە دەرەوە.

محەمەد رەزا ئال حەیدەر، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "عیراق رەتیدەكاتەوە هەر دەوڵەتێك سنوورەكەی ببەزێنێت و سەروەرییەكەی پێشێل بكات یان پرۆسەی سەربازیی تیادا ئەنجام بدات و بۆردومانی بكات".

ئال حەیدەر ئەوەشی وتووە "توركیا پشتی بەستووە بە رێككەوتننامەكانی پێشووی نێوان هەردوو وڵات كە رێگەی هاتنە ناوەوەی سنوورەكانی پێنج بۆ حەوت كیلۆمەتر دەدات"، ئاماژەی بەوەشكردووە "توركیا ئەو مەودایەی تێپەڕاندووە و 15 كیلۆمەتر لە خاكی عیراقی داگیركردووە".

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە حكومەتی مستەفا كازمی كردووە كەوا "چارەسەری ئەم كێشەیە بكەن".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان