جیهانی
كۆرۆنا تەنگ بە ترەمپ و تیمە تەندروستییەكەی هەڵدەچنێت و یەكتر تۆمەتبار دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنتۆنی فۆجی، گەورە زانای نەخۆشیی هەناوی ئەمەریكی رایگەیاند هۆكاری زۆربوونی لە رادەبەدەری تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ ماوەی ساڵێك بەتەوای كەرەنتینەی رانەگەیاند.
فاوچی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ستانفۆرد میدیسین ئاماژەی بەوەكرد "ئەمەریكا بۆ ماوەی ساڵێك كەرەنتینەی رانەگەیاند هەر ئەوەش بوو بەهۆی زیادبوونی تووشبوون بە كۆرۆنا".
هەروەها وتیشی "لە ئێستادا رێژەكە كەمبووەتەوە، بەڵام ئەو رێژەی ئێستا تێیدان زۆربەرزە و دەستمانكردووە بە بەرزكردنەوەی رێكارەكانی توندوتۆڵی گشتی"، هەروەها ئەوەشی وت "ئەمڕۆ ئاستێكی بەرزی توشبوومان هەبووە، گفتوگۆ دەكەین لەگەڵ كالیفۆرنیا و ئەریزۆنا و تەكساس و فلۆریدا و ویلایەتەكانی دیكەش".
لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رەخنەی لە زانایانی تەندروستی وڵاتەكەی گرت كە سەركردایەتی تیمی ئیدارەكەی دەكەن لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا كە بوو بەهۆی توڕەبوونی بەشێك لە زانایانی هەناوی. هەروەها سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە دووبارە ترەمپ تۆمەتی خستە پاڵ یەكێك لە پێشكەشكارەكانی پێشووی پێشبڕكێ و وتی "هەموویان درۆزنن بە سەنتەری چاودێری رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیشەوە".
لە مانگی چواری ئەمساڵ، لولێری لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: دكتۆر فۆجی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ هەستیاری و نەخۆشی هەناوی دەیەوێت كارێك بكات تائاستی ئەوەی كارتێك دروست بكرێت بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بازاڕ بكەن".
هەروەها جاك ولێری ئیوارەی دوێنێ رایگەیاند "زۆرترین درۆ دەكرێت لەسەر كۆڤید 19، هەموویان درۆ دەكەن، سەنتەری ئەمەریكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و چاودێری یەكێكە لەوانە، هەروەها دەزگاكانی راگەیاندن و دیموكراتەكان و دكتۆرەكان درۆ دەكەن، زۆربەیان پێمان دەڵێن بڕوایان پێبكەین بەبێ خستنەڕووی بەڵگە بۆ قسەكانیان".
خ.غ