جیهانی

ئەكادیمییەكی سعودی وتارێك بە زمانی عیبری دەنووسێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەكادیمییەكی سعودی وتارێك بە زمانی عیبری دەنووسێت
مەودا میدیا-هێمن سەعید

رۆژنامەی جیۆرسەلامی ئیسرائیلی رایگەیاند، ئەكادیمییەكی سعودی لە زانكۆی شا سعود، بەناوی محەمەد ئیبراهیم غەبان وتارێكی نووسیوە بە زمانی عیبری و لە گۆڤارێكی وەرزی زانكۆی تەلئەبیب دا  بڵاوكراوەتەوە.

رۆژنامەكە نووسیویەتی "مەحەمەد ئیراهیم غەبان، سەرۆكی بەشی زمان و شارستانیەتی رۆژهەڵاتی نزیك و لێكۆڵینەوەكانی عیبری لە زانكۆی شا سعود وتارێكی نووسیوە بۆ گۆڤارێكی زانستی وەرزی بەناوی كیشەری سەر بە پەیمانگای شالمۆن رۆزنقێڵدە لە زانكۆی تەلئەبیب".

رەعنان ریس، سەرۆكی پەیمانگاكە لەبارەی ئەكادیمییە سعودییەكەوە دەڵێت "كارێكی دەگمەنی كردووە كە پێشتر هاوشێوەی نەبووە بۆ بڵاوبوونەوەی وتارێك لە گۆڤارێكی ئیسرائیلیدا كە دەبێتە هۆی نزیكبوونەوەی هەردوو دەوڵەتەكە". هەروەها وتوشیەتی "هیوادارم ئەوە بێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوو وڵات".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان