کوردستانی
قوباد تاڵەبانی مژدەیەک دەداتە هاوڵاتیان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی پرۆژەیەکی گرنگی وێستگەی بەرھەمھێنانی كارەبای 300 مێگاواتی هەڵمیی قەزای خەبات لە ھەولێر دەکاتەوە ئەوەش خراوەتە روو لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی دەکەوێتە کار.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت"ئەمرۆ هەنگاوێکی گرنگمان نا بەرەو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتیانی کوردستان و وێستگەی بەرھەمھێنانی كارەبای 300 مێگاواتی هەڵمیی قەزای خەباتمان لە ھەولێر کردەوە".
جێگری سەرۆک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت " لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی دەکەوێتە کار و كەوتنەگەڕی هەردوو یەکەی ئەم وێستگەیە کارەبای هەرێمی كوردستان بەرێژەی 10% زیاد دەكات".
دەشڵێت "بە كردنەوەی ئەم وێستگەیە و دەستپێکردنی پرۆژەی شەقامی 100م سلێمانی خزمەتێکی باشتری هاوڵاتیان دەکرێت، هەلی کارێکی زۆریش دەڕەخسێنین. خەڵكی كوردستان شایستەی خزمەتی زیاترن و لەم پێناوەشدا هەرچی لەتواناماندا بێت درێغی ناكەین".
ک. ر

بیروڕا