کوردستانی

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دایە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی هۆشداری دایە هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سلێمانی لە رووی  نەخۆشی كۆرۆناوە سەقامگیربووە، نە رێژەكە بەرزبوەتەوە و نە دابەزیوە، دەشڵێت، ئەگەر هاوڵاتیان واز لە پابەندبوون بهێنن تووشبوون روو لە هەڵكشان دەكات.

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری  گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "لە ئێستادا دۆخی سلێمانی بۆ كۆرۆنا تا رادەیەك سەقامگیربووە، ئاسایی نەبووەتەوە، چونكە رێژەكە نە بەرزدەبێتەوە و نە نزم دەبێتەوە، ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوكات دەتوانین بڕیار لەسەر كەمبوونەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا بدەین".

باسی  لەوەشكرد "بەرٍێژەی لە سەدا 80 ئەو هاوڵاتییانەی كە تووشی كۆرۆنا بوون لە سلێمانی، نەخۆشییەكەیان بە سوكی گرتبوو، هەروەها رێژەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان بەخێرایی چاكبوونەوە، ئەوەش بەو مانایانە دێت كە ئێمە نەگەشتوینەتە حاڵەتی زۆر مەترسیدار كە باس دەكرا".

وتیشی "لە ئێستادا ترس هەیە جارێكی تر هاوڵاتیان پابەندی رێنمایی و خۆپارێزییەكان نەبن و كەمتەرخی بكەن، ئەگەر ئەوە رووبدات، ئەگەری هەیە هەڵكشان لە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رووبدات".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan