عیراقی
چارەنووسی كازمی بە كوێ دەگات و بۆ دژایەتی دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەو دژایەتییەی كە لە ناو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرانبەر به مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق هەیە سودی نابێت، چونكە عیراق بە دۆخێكی خراپدا تێپەڕی تا حكومەتی نوێ پێكهێنرا، هەڵوەشاندنەوەی ئاسان نابێت، ئەوەش لە دوای ئەوە دێت كە ژمارەیەك ئەندام ئەنجومەن دژایەتی دەكەن.
ئەمین بەكر، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا یەكێك لە كەموكورتییەكانی مستەفا كازمی ئەوەیە خاوەنی پشتگیریەكی پەرلەمان و كوتلەیەكی بەهێز نییە، بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت دژایەتی بكرێت و بكەوێتە ژێر هەژموونی هێزەكان و لایەنە سیاسییەكانی عیراق".
ئەوەشی خستەڕوو " ئێستا مستەفا كازمی دژایەتی دەكرێت، بەڵام بەشێوەیەكی هێمنانە، بەشێك لە هێزەكان بە تایبەت شیعە لە بەرژەوەندیان دەدرێت، بەتایبەتی لە پرسی چارەسەركردنی داهاتی دەروازە سنورییەكان كە كازمی دەیەوێت دەست بەسەر ئەو سنورانە بگرێت كە ئەوەش لە بەرژەوەندی هەندێ لایەن نییە".
وتیشی "ئێستا زووە دەستنیشانی ئەوە بكەین كێن ئەو هێزانەی كە دەچنە پاڵ ئەو دژبەرە بەرانبەر بە كازمی، بەڵام گۆڕینی ئەم حكومەتەی ئێستا بە حكومەتێكی تر شتێكی ئاسان نییە و هەڕەشەی لێسەندنەوەی متمانە لە كازمی قورس دەبێت، چونكە دۆخەكە تا گەیشتە ئێرە و حكومەتی نوێی عیراق پێكهێنرا، زۆری پێچوو".
ئەو راوێژكارەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "كوتلەی عیراقیون كە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێكدێت بۆ پشتیوانی كازمی، ناتوانێت هەموو پشتگیرییەكی كازمی بكات، دەتوانێت تا رادەیەك دۆخەكە یەكسان بكاتەوە".
ه،ع