کوردستانی
کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی دواین ئامارەکان کە پرۆژەى کۆچبەر لە کوردستان لە دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەریگرتووە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا تەنها 28 هەزار و 729 کۆچبەر و پەناخواز لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا کە ئەفغانی و سوری و جەزائیرییەکان زۆرترینیان پێکهێناوە، هاوکات 339 کۆچبەریش لە رێگادا گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەى کۆچبەرانی عیراقی، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو کۆتایی حوزەیران، نزیکەى 500 کۆچبەری عیراق خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا کە 340 کۆچبەریان دەربازی یۆنان بوون و 99 کۆچبەری تریان گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.
ئامارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر کەمترە کە ئەوەش چەند هۆکارێکی هەیە، سۆران رەشید، بەرپرسی میدیایی پڕۆژەى کۆچبەر لە کوردستان رایگەیاند "کەمکردنی شەپۆلی کۆچبەرانی عیراقی و هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا رووی لە کەمی کردووە، بەڵام هۆکارەکە ناوخۆیی نیە و پەیوەندیی بە سەختبوونی رێگای کۆچی نائاسایی هەیە".
سۆران رەشید وتی "هۆکاری یەکەم بڵاوبوونەوەى نەخۆشی کۆرۆنایە لە سەرانسەری جیهان، لە سەرەتای شوباتەوە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپی بە تەواوی سنورەکانیان داخست و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرت، ئەوەش بەربەستێکی سەرەکی بوو لە بەردەم کۆچبەراندا، هەروەها هۆکاری دووەم، بەپێی قسەکانی سۆران ڕەشید، توندکردنی سنورەکان و گۆڕانکارییە لە سیاسەتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی وەستاندنی شەپۆلی کۆچبەرانی نائاسایی دەدەن".
ئاماژەى بەوەشکرد "ئەمساڵ یۆنان وەزارەتێکی بە تایبەت پێکهێناوە بە ناوی وەزارەتی کۆچ کە پێشتر لە کابینەی حکومەتدا نەبووە، داوای هێزی زیاتری سنوریی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ پاراستنی سنور و حکومەتی یۆنان هەموو هەوڵێکی خستەگەر بۆ دیپۆرتکردنەوە و گەڕاندنەوەى ئەو کۆچبەرانەشی کە دەربازیان بووە".
بەپێی داتاکانی بەردەست پڕۆژەى کۆچبەر لە کوردستان، لە سەرەتای مانگی تەموزەوە شەپۆلی کۆچی عیراقی و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چڕی دەستیپێکردووەتەوە، بە جۆرێک تەنها لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی تەموزدا، 500 کۆچبەر لەلایەن هێزەی پاسەوانی دەریایی تورکیاوە دەستبەسەرکراون.
ژمارەى گشتیی کۆچبەرانی گەیشتوو بۆ ئەوروپا لە رێگای دەریای ناوەڕاستەوە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
ژمارەى گشتیی کۆچبەرانی گەیشتوو بۆ ئەوروپا لە رێگای دەریای ناوەڕاستەوە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
یۆنان: 10 هەزار و 408
ئیسپانیا: هەشت هەزار و 693
ئیتاڵیا: حەوت هەزار و 330
ماڵتا: هەزار و 776
قوبروس: 468
س.س
س.س
بیروڕا