عیراقی

زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە عیراق چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە عیراق چاکبوونەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 2022 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 95 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ هەشتا و یەک هەزار و 757 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 2022 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 95 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 3784 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەشتا و یەک هەزار و 757 کەس تووشبوون و 50 هەزار و 782 کەس چاکبوونەتەوە و 3345 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan