کوردستانی
سلێمانی.. دوو ریستۆرانت داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایکرد به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو ریستۆرانت داده‌خات و هۆشیاریش به سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ده‌دات.
لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند "ئه‌مڕۆ 14-7-2020، لیژنه‌ی ریستۆرانی قائیمقامیه‌ت، راپۆرتی كاروچالاكییه‌كانی شه‌وی رابردوی خۆی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردوه، تیایدا هاتوه: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتوه هه‌ردو ریستۆرانتی (سایه‌گوڵی 2 و VIP) له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی پابه‌ند نابن به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژە بەوەشکراوە "به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی به‌مه‌رجی پابه‌ندبون كراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شوێنه‌كه‌یاندا جێبه‌جی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه داده‌خرێت".
راپۆرتی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو ریستۆرانتی (سایه‌گوڵی2 و VIP) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
س.س

بیروڕا