کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش جەژنی قوربان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش جەژنی قوربان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵ کۆتایی دێت، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک نییە لە وەزارەتی داراییەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ پێش جەژنی قوربان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک نییە لە وەزارەتی داراییەوە بۆ دەستکردنی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ".

ئەوەشی خستەڕوو "نازانرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ هەمان لێبڕینی مووچەی مانگی 2 دەبێت کە لە 21% بۆ لە 50% بوو، نازانین رێژەی لێبڕینەکە کەم دەکات یان زیاد دەکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵ کۆتایی دێت و فەرمانبەرانیش لە چاوەڕوانی ئەوەدان پێش جەژن حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیەکی دیکەیان پێ بدات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان