کوردستانی

سۆران عومەر دەستلەکاردەکێشێتەوە و کەسێکی دیکە دەچێتە شوێنەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران عومەر دەستلەکاردەکێشێتەوە و کەسێکی دیکە دەچێتە شوێنەکەی
مەودا میدیا-

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت سبەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
 
 لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سۆران عومەر رایگەیاند "سبەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم".

ئاماژە بەوەشکردوو "سبەی چوارشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی رووندەکاتەوە". 

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی مەودا میدیا، عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دەبێتەو شوێنگرەی سۆران عومەر.

س.س
Qaiwan
Qaiwan