کوردستانی

ئایا دەستوور رێگە بەوەرگرتنی پارەی پشکنین دەدات لە بازگەکان؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا دەستوور رێگە بەوەرگرتنی پارەی پشکنین دەدات لە بازگەکان؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی دوێنێ پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا ئەو کەسانەی لە پارێزگاکانی عیراقەوە سەردانی هەولێر دەکەن دەبێت لە بازگەکان پشکنین بە بڕی 50 هەزار دینار ئەنجام بدەن،  ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت لە دەستووری عیراقدا هاتووە دەبێت حکومەت و کەرتی تەندروستی کاتێک رێکارێکی تەندروستی  بۆ هەر هاوڵاتییەک دەگرێتەبەر نابێت لە بەرامبەردا  حکومەت پارەی لێوەربگرێت.

جەلال محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی وەرگرتنی پارەی پشکنینی کۆرۆنا لە بازگەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر سنووری کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو تەنها پارێزگاکانی عیراق دەگرێتەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەستووری عیراقدا هاتووە دەبێت حکومەت و کەرتی تەندروستی کاتێک رێکارێکی تەندروستی  بۆ هەر هاوڵاتییەک دەگرێتەبەر نابێت لە بەرامبەردا  حکومەت پارەی لێوەربگرێت، بەڵام کەرتی تایبەت دەتوانێت ئەم کارە ئاسانتر بکات".

سەبارەت بەوەی کەرتی تایبەت چۆن ئاسانی دەکات جەلال محەمەد وتی "هاوڵاتییان دەتوانن لە پارێزگاکانی خۆیان پشکنینەکە ئەنجام بدەن پێش 48 کاتژمێر بێت و لەبازگەکانەوە داخڵبێت". 

س.س
Qaiwan
Qaiwan