کوردستانی
دەستبەسەر زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت دەستیان بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە کە هەوڵدراوە بەشێوەی نایاسایی و بە قاچاخ بهێنرێتە هەرێمی کوردستان.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت دەستیان بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە کە هەوڵدراوە بەشێوەی نایاسایی و بە قاچاخ بهێنرێتە هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوێکدا راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەراندا رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەممووزی 2020 "لە چالاکییەکی بێوێنەدا و لەکاتی پشکنینی بارهەڵگرێکدا دەستمان بەسەر 21 پارچە زێڕدا گرتووە، کە دەکاتە 25 کیلۆ و 400 گرام".
ئەوەشخراوەتەڕوو "زێڕەکە لەناو چەکمەجەی بارهەڵگرێکی عیراقیدا حەشاردرابوو، هەوڵدرابوو بەشێوەی نایاسایی و بە قاچاخ بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، لەدوای دەستبەسەرداگرتن پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگی حاجی ئۆمەران کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی".
س.س
س.س