کوردستانی

ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامییان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامییان دەبێت
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان تا ئەوكاتەی دەگەن بە ئامانج، دەشڵێت ئەوانەی لەگەڵ توركیا دوژمنن شكست دەهێنن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دوێنێ سێشەممە رایگەیاند "ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دەستمان پێكردووە لە باكوری عیراق، كە مەبەست لێی هەرێمی كوردستانە، بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی بە ئامانج دەگەین".

باسی لەوەشكردووە "بەو شێوازەی كە بەرنامە رێژی كراوە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە، درێژەی دەبێت، ئەو لایەنانەی كە لەگەڵ توركیا دوژمنی دەكەن شكست دەهێنن".

ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە، توركیا لە ناوچەی هەفتانین لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"دەستپێكردووە و بە پێی راگەیەندراوەكانی هەپەگەش بە سەدان سەربازی توركیا كوژراون.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan