عیراقی
مستەفا كازمی سەردانی سێ وڵاتی گرنگ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەریەك لە كۆماری ئیسلامیی ئێران و سعودیە دەكات، بەپێی زانیارییەكان دوابەدوای ئەو دوو وڵاتە و راستەوخۆ سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات.
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و سعودیە دەكات".
بەپێی زانیارییەكان ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەو دوو وڵاتە هەوڵدانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق و وڵاتانی دەوروبەر و چۆنیەتی كاركردنی پێكەوەیی نێوانیان.
ئەعرەجی ئەوەش وتووە "گەشبین و دڵنیاین وڵاتانی دراوسێ بەشێوەیەكی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ عیراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەوا ئێستا بوونی هەیە دەكەن".
لەلایەكی دیكەوە بەپێی زانیارییەكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق دوابەدوای سەردانەكەی بۆ ئێران و سعودیە راستەوخۆ سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات و چەندین پرسی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت لەبەرێتی ئەو پرسانەش "چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق دەبێت"، هەروەك "هاوكارییە ئابوورییەكانی ئەمەریكا بۆ عیراق كە بۆ مانەوەی مستەفا كازمی و حكومەتەكەی گرنگن".
خ.غ