عیراقی
بەغدا بۆ هەولێر: دەروازە سنوورییە ناڕەسمییەكان دابخەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای هاوكاریی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەوەش دەڵێت پێویستە هەرێم دەروازە سنوورییە ناڕەسمییەكانی دابخات.
سەلام شەمەری، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە دەڵێت "حكومەتی ئیتیحادی دەستیكردووە بە هەڵمەتێكی سەربازیی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییە رەسمییەكان و داخستنی دەروازە ناڕەسمییەكان لەپێناو كۆكردنەوەی داهاتەكان و بەفیڕۆ نەچوونیان".
شەمەری ئاماژەی بەوەش كردووە "پێویستە حكومەتی هەرێم هاوكاریی تەواوەتی لەگەڵ بەغدا لەم دۆسییەدا بكات بە هەنگاوی كرداری بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە ناڕەسمییەكان و پرۆسەی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی عیراق بەڕێوەببات".
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ روونیكردووەتەوە "گرنگە حكومەتی ئیتیحادی دەست بەسەر سەرجەم دەروازە سنورییەكاندا بگرێت و سەرجەم داهاتەكان لە دەستی خۆی كۆبكاتەوە و بودجە ئامادەبكات، چونكە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و مووچە پێویستیان بە كاری جدی هەیە و نابێت تەنیا چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بكەین".
خ.غ