عیراقی

والی داعش لەگەڵ دوو گەورە تیرۆرستی تر کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


والی داعش لەگەڵ دوو گەورە تیرۆرستی تر کوژران
مەودا میدیا-

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیاندا لە ناو شاری بەغدا، والی داعشی بەغداو دوو گەورە تیرۆرستی تر کوژراون.

سەرتیپ یەحیا، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند "لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە شاری بەغدا کە دژە تیرۆری عیراق ئەنجامیداوە ، والی داعشی بەغدا بەناوی عومەر شەلال عوبێد کوژراوەو هەروەها دوو گەورە تیرۆرستی تری لەگەڵدا بووە".

باسی لەوەشکردووە،"لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەر یەکە لە لەیس جەمال ئەبو بەرا، راوێژکارو بریکاری میدیایی والی داعش، لەگەڵ قەتال ئەلموجاهیر، جێگری والی داعش لەبەغدا کوژراون.

ە،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان