جیهانی
ئێران هه‌وڵی میانگیری قه‌ته‌ر ره‌تده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان هه‌وڵی میانگیری ده‌دات له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێرانداو ئێرانیش هه‌ر هه‌وڵێك له‌وباره‌یه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دوێنێ شه‌ممه سه‌ردانی ئێرانی كرد و چاوی كه‌وت به‌هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆمارو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
له كاردانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر محه‌مه‌د ره‌زا نه‌قدی فه‌رمانده‌ی دیاری سوپای پاسداران رایگه‌یاند:"ده‌ره‌نجامی كوشتنی سوله‌یمانی بۆ ئه‌مریكییه‌كان ئازاربه‌خش ده‌بێت و ئه‌وان بڕیاری تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان داوه‌و لێی پاشگه‌زنابنه‌وه، بۆ ئه‌مریكاش باشتره خۆی ماندوونهكات به‌ناردنی میانگیر بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی تاران له تۆڵه‌كردنه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌دوای كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی بیانی داده‌نرێت بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ میانگیری له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی، له‌دوای كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.