تەندروستی

نەخۆشی سیل و نیشانەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشی سیل و نیشانەکانی
مەودا میدیا-

سیل نەخۆشییەکی گوازراوەیە و بەشێوەیەكی گشتی دوچاری سی یەكان دەبێت لە رێگەی هەڵمژینەوە و هەندێكجار ئەندامەكانی تری لەشیش دەگرێتەوە شێوازی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە، لە كەسێكی تووشبووی چالاكەوە بۆ كەسێكی ساغ لە ڕێگەی میكرۆبی نەخۆشییەكەوە دەبێت ، بەشێوەی دەنكۆڵەو پرژە لە هەوادا دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی دەوروبەر بەتایبەت لە كاتی قسەكردنی كەسی تووشبوو یان كۆكینی یاخود پژمینیدا بەسەر كەسانی دەوروبەریدا .

چۆن بزانیت توشبوویت بە نەخۆشی سیل، ئەم نیشانانەت تێدا دەردەکەوێت:
یەکەم: هاناسە توندی،  بوونی ئازارێکی زۆر لە سنگدا.
دووەم: کۆکەیەکی بەردەوام.
سییەم: دروستبوونی بەڵغەم.
چوارەم: هەستکردن بە سەرما و لەرزگرتن.
پێنجەم: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەتایبەت لە شەواندا.
شەشەم: حەزی خواردنت نامێنێت.

ئەم کارانە بکە بۆ ئەوەی تووشی  سیل نەبیت:
1. سەردانی پزیشک بکە: زوو ناسینەوەی نەخۆشییەكەو سەردانكردنی پزیشك لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانیدا .
2. پشکنینی دەوروبەرەکەت: ئەنجامدانی پشكنین بۆ كەسە نزیكەكانی كەسی توشبوو .
3.  بەرزکردنەوەی بەرگری لەش لە ژێر رێنمایی پزیشکدا.
4 .هەوای پاک هەڵبمژە: هەروەها بوونی هەوای پاك لە ناو ماڵەكانداو لە شوێنەكانی كاركردندا ، لەڕێی بوونی هەوا گۆڕكێ لە شوێنی نیشتەجێبووندا .
5. خۆت بکوتە: ئەنجامدانی كوتان دژی نەخۆشی سیل لە منداڵاندا لەڕێی هەڵمەتەكانی نیشتمانی كوتانەوە .
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان