عیراقی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پرۆژه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق په‌سه‌ند كرد.
پرۆژه بڕیاره‌كه حكومه‌ت پابه‌ندده‌كات به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و كۆتایی هێنان به كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی له‌عیراق و كاركردن له‌سه‌ر ده‌ركردنی هه‌موو هێزه بیانییه‌كان له عیراق، نابێت هیچ هێزێكی بیانی خاك و ئاو‌و ئاسمانی عیراق به‌كاربهێنێت.
خاڵێكی تری پرۆژه بڕیاره‌كه بریتیه له‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆماربكات، به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر عیراق.
له‌به‌شێكی تری پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا داوا له حكومه‌ت ده‌كات ژماره‌ی راوێژكار‌و راهێنه‌ره بیانییه‌كان و شوێن و كاتی مانه‌وه‌یان له‌عیراق دیاری بكات.
خاڵێكی تری پرۆژه بڕیاره‌كه داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرابكات له‌هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و په‌رله‌مان له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاگاداربكاته‌وه.
ئه‌م بڕیاره له‌ڕۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ری كاری پێده‌كرێت.