کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردوومانکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردوومانکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەیەکی بناری چیای هەڵگوردیان کرد،  بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش رایدەگەیەنێت "تاوەکو ئێستابە تەواوەتی نەزانراوە زیانەکان چیبوون.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:10 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ناوچەکانی ناحیەی سیدەکاندا دەسوڕانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دواتر لەلایەن یەکێک لە فڕۆکەکانەوە شوێنێک بەناوی کونەکۆتر لەبناری چیای هەڵگورد تونێلێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرایە ئامانج و چوار مووشەک ئاراستەی ئەو شوێنەکرا".

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستابە تەواوەتی نەزانراوە زیانەکان چیبوون، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتووە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan