کوردستانی

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە روو لە دابەزینە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە روو لە دابەزینە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ کەمترین رێژەی گیان لەدەستدانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکرا،  سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆناش رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ تەنها دوو تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئامارەکانی مردن بە کۆرۆنا کەمتر بوون بەپێی راپۆرتی پزیشکی ئەمرۆ تەنها دوو حاڵەتی مردن لە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کران".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە پیاوێک و ژنێکن، کە حاڵەتێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانی بوو و حاڵەتێکی دیکەیان خەڵکی هەڵەبجەیە".

عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو "تەنها پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییە خۆپارێزییەکانەوە دەتوانێت ئامارەکان کۆتای پێی بهێنێت".

س.س

Qaiwan
Qaiwan