کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ رێگایەکی سەرەکی دادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ  رێگایەکی سەرەکی دادەخات
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا رێگای سەرەکی کەلار- سلێمانی بەهۆی ئەوەی بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات مەقەست دەکات بەو هۆیەشەوە رێگاکە دادەخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک  پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەپردی ناو گوندی  ئاوەخیری بەهۆی ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە رێگای کەلار - سلێمانی کەداخراوە، بەو هۆیەشەوە قەرەباڵغیەکی زۆر لە شەقامەکە دروستبووە و تاکو ئێستا رێگاکە نەکراوەتەوە.

س.س


Qaiwan
Qaiwan