کوردستانی

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجام دەدات
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو  ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە شاری هەولێر بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبێتەوە.

ژان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لە ئێستادا لە شاری هەولێرە و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ لۆردیان سەردانی شاری بەغدای کرد و لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبووەوە، هەروەها لۆدریان شه‌وی رابردوو، گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan