تەندروستی
تووشبووانی كۆرۆنا لەم وڵاتەش ملیۆنێكی تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمرۆ هەینی ژمارەی تووشبووان لە هیند بە كۆرۆنا، ملیۆنێك كەسی تێپەڕاند، دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتەش رێوشوێنەكانیان بۆ كەمكردنەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە چڕكردووەتەوە.
ژمارەی تووشبووان لە هیند بە كۆرۆنا، تا دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە و ملیۆنێك و سێ هەزار و 832 كەسی تێپەڕاند، بەمەش بووە سێیەم وڵاتی جیهان لە زۆری ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا، پاش هەریەك لە وڵاتانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەرازیل، تا ئێستاش لەو ووڵاتە زیاتر لە 25 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
ئەو ژمارەیە دوای ئەوە هات لەنوێترین ئاماردا وەزارەتی تەندروستی هیند، تووشبوونی 35 هەزار كەسی بە كۆرۆنا راگەیاند، هەروەها مردنی 700 كەسی دیكە بە كۆرۆنا، ئەمەش لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی، ژمارەی تووشبووان و مردووانیش بە كۆرۆنا بەراورد بە وڵاتانی دیكە لە هیند زۆر كەمە، ئەمەش بووەتە جێگەی تێڕامانی تەندروستی جیهانی و پسپۆڕان و زانایانی بواری پزیشكی، تا ئێستاش لە هەر ملیۆنێك كەس تەنها 18 كەس لەو وڵاتە بەپێی ئامارەكان تووشی كۆرۆنا بوون، لەكاتێكدا بەپێی ئامارەكان لە ئەمریكا لە ملیۆنێك كەس زیاتر لە 417 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان نزیك دەبێتەوە لە 14 ملیۆن كەس، زیاتر لە هەشت ملیۆن كەسیش چاكبوونەتەوە، ژمارەی مردووانیش نزیك دەبێتەوە لە 600 هەزار كەس.
س.ج