جیهانی

گروپێكی پەكەكە لەناو شارە توركیەكان دەست بە كردەوەی سەربازی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گروپێكی  پەكەكە لەناو شارە توركیەكان دەست بە كردەوەی سەربازی دەكات
مەودا میدیا-

گروپێكی سەر بە پەكەكە بەناوی یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی ساکینە جانسز و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل- یەپەسە، لە شارەکانی؛ ئامەد و ئێلحی باکوری کوردستان و شارەکانی ئیستەنبوڵ، ئەدەنە، مێرسین و ئزمیر لە تورکیا چەند كردەوەیەكیان ئەنجامداوە.

وەك لە راگەیەندراوی ئەو گروپەدا هاتووە" چالاكییەكانیان بەمشێوەیەیە" لە ١٦ی ئەم مانگە، لە ناوچەی پۆزانتیی ئەدەنە ئۆتۆمبێلیکی مەدەنیی کەسێکی لایەنگری داگیرکەران و لە ئاکدەنیزی مێرسینیش مارکێتێکی نۆکەرانی فاشیزم ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران".

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە" لە ١٥ی ئەم مانگە، لە گەڕەکی پزیشکان لە ناوەندی ئێلح دوو ئۆتۆمبێلی سەربازانی داگیرکەری فاشیست سوتێنران".

یەپەسە راشیگەیاندووە" لە ١٤ی ئەم مانگە، لە فارقینی ئامەد لە دژی بنکەیەکی سەربازان چالاکی بە مۆلۆتۆف و فیشەکی ئاگرین (هەوایی) ئەنجامدراوە،لە ١٢ی ئەم مانگەش، لە ناوچەی چارلاجای سیلیڤریی ئیستەنبوڵ پاسێک و بارهەڵگرێکی فاشیستەکان سوتێنران".

یەپەسە لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا ئاشكرایكردووە" لە ١٥ی ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلیکی لوکس بە ژمارەی “06 BFT 124” کە هی کەسێک بەناوی “ئۆ-چ”ـە و لە مێردین سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکات سووتێندراوە،هەر ئەو ڕۆژە لە ناوچەی عالیاغای ئیزمیر، ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی “35 FB 764“، کە هی کەسێکە کە هاوکاریی ئاکەپە دەکات سووتێندرا".

یەپەسە هەروەها ڕایگەیاندووە:" یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە، دژی هاوکار، بەكرێگیراو و سیخوڕی  تورکیا لە هەمووشوێنێک چالاکییەکانیان بەردەوام دەکەن".
ئەو گرپەی پەكەكە بۆ ماوەی چەند ساڵێكە دروستكراوە، بەڵام ماوەیەكی زۆرە هیچ چالاكییەكیان لەناوخۆی توركیا ئەنجام نەداوە، پێدەچێت هۆكاری دەستپێكردنەوەی كردەوەكانیان بۆ تووندبوونەوەی شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا بێت.

س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان