کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا، ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامە.

زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا بەمەبەستی بەردەوامی دان بە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی".

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا چەندین جار شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم چووەتە بەغدا بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ناردنی بودجە بۆ هەرێم، بەڵام لەبەر قورسی مەرجەکانی بەغدا بۆ هەرێم نەگیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.

س.س
Qaiwan
Qaiwan