کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانییەوە قسە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا دووبەرەکی بوونی نییە، ئاماژەی بەوەشکرد لە دانیشتنەکانماندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەهێچ شێوەیەک باس لە پرسی پارێزگاری سلێمانی نەکراوە.
عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی و وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "رۆژێک لەگەڵ کەسایەتە دیارەکانی کوردستان" لە سایتی مەودا میدیادا رایگەیاند "لە ئێستادا لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا دووبەرەکی بوونی نییە، هەروەها نزیکبوونەوەمان لە لایەنە سیاسییەکان پەیوەستە بە پڕۆژەیەکی سیاسییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گۆڕان لە رووی دەنگ و کورسییەوە پاشەکشێی کردووە، بەڵام ئیتر ئەمە حزبی سیاسییە و بەردەوام لەبەدەم گۆڕانکارییدایە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پشکی گۆڕانە ئەرکی زۆر قورسە و وەزارەتەکەی پڕ لە کێشە و ئاڵۆزییە، هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان دەیتوانی لەجیاتی وەزارەتی دارایی دوو وەزارەتی دیکە وەربگرێت، بەڵام ئێمە پڕۆژەی راستیمان هەبوو کە ئەویش دەبێت لە سیستەمی ئابووریدا بکرێت بۆیە ئەم وەزارەتەمان وەرگرت".
لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانییە عەدنان عوسمان وتی "لە دانیشتنەکانماندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەهێچ شێوەیەک باس لەو بابەتە نەکراوە".
وتیشی "بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بڕینی مووچەی فەرمانبەراندا نەبووە، هەروەها لایەنەکانی دیکەش ویستان نەبوو لە بڕینی مووچەی فەرمانبەران".
س.س