کوردستانی
تەقینەوەی مین چوار هاوڵاتی دەکاتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عیراق چوار هاوڵاتی کورد لە پارێزگای ئیلام کوژران و بریندار بوون.
بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عیراق چوار هاوڵاتی کورد لە پارێزگای ئیلام کوژران و بریندار بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ هەینی 17ی تەموزی 2020 بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی مێهران و لە شوێنک بە ناوی "هلت" سێ هاوڵاتیی گیانیان لە دەستداوە و هاوڵاتییەک بریندار بووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ناسنامەی ئەو چوار هاوڵاتییە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام بوون و بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئاسن چوون بۆ ئەو ناوچەیە، بەم شێوەیە راگەیەندراوە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە "سەلیم تاراس، چراغ عەبدی و هادی ئومیدی" گیانیان لە دەستداوە و کەسێک بە ناوی "مێهدی ئومیدی" بریندار بووە.
هەروەها بەپێی هەواڵی میدیاکان، تەقینەوەکە لە ناو سنووری عیراق روویداوە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە کە ئەو شوێنەی کە تەقینەوەکە رووی داوە نێو خاکی مێهران بووە.
س.س