عیراقی
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق: پێویستمان بە هاوکارییەکانی ئێرانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت عیراق پێویستی بە هاوکارییەکانی ئێران لە ڕووی چاکسازی لە سیستەمی وەرگرتنی باج و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی باسی لەوەشکردووە ئەمەریکا و بەریتانیا بە ئامانجی سنوردارکردنی چالاکی گرووپەکانی نزیک لە ئێران پاڵپشتی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە "عێراق پێویستی بە هاوکارییەکانی ئێران لە رووی چاکسازی لە سیستەمی وەرگرتنی باج و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە کە لە ساڵانی رابردوودا ئەو هاوکارییە نەکراوە و پەیوەندییەکان زیاتر بە چاوی بازرگانییەوە بینراوە".
ئوەشی روونکردووتەوە "ئەمەریکا و بەریتانیا بە ئامانجی سنوردارکردنی چالاکی گرووپەکانی نزیک لە ئێران پاڵپشتی لە مستەفا کازمی دەکەن، چاودێری کارەکانی سەرۆک وەزیرانیش دەکەن کە بزانن مامەڵەی لە گەڵ تاران چۆن دەبێت".
ئەحمەد حاجی رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە" یەکێک لە ئامانجەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە سەردانی سعودیە وەرگرتنی هاوکاریی داراییە ".
ک. ر