گشتی
ئەگەر بێزاری دایگرتوویت رەچاوی ئەم خاڵانە بکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماندوێتی و بیزاری دوو دەردی کوشندەن دووچاری مرۆڤەکان دەبێتەوە و چارەسەریان ئاسان ئەگەر مرۆڤ ئیرادەی هەبێت و بیەوێت, بەچەند رێگەیەك دەتوانرێت چارەسەری هەستكردن بە ماندووی و بێزاری بكرێت:
1. خواردنی خۆراكی تەندروست:
لە جیاتی بەكار هێنانی خۆراكی پڕ كاربۆهیدارت , پێویستە خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵەكان بخورێت وەك پاقلەمەنی یەكان و سەوزە و میوەكان و دوربکەوەرەوە لە خواردنی شەکری سپی.
2. گرنگی بە وەرزشکردن بدە:
بۆ كەمكردنەوەی بێزاری دەروونی و هەستكردن بە ماندووی پێویستە گرنگی بدرێت بە جوڵەی جەستەیی تەندروست وەرزشێک لە ژێر رێنمایی پسپۆڕانی ئەو بوارەدا.
3. تەندروست بخەوە:
بۆ پشوودان و رزگار بوون لە هەستكردن بە ماندووی مرۆڤ پێویستی بە بڕی پێویستی خەو هەیە، بەڵام بە گشتی 6-8 كاتژمێر لە 24 كاتژمێردا پێویستە بخەوێت تا جەستە و مێشكی پشوو بدەن.
4. وزە وەرگرە:
لەش پێویستی بە بڕی تەواو هەیە لە كانزا و ڤایتامینەكان، كەمبوونەوەی دەبێتە هۆی لاوازی و ماندووی.
5. خواردنەوەی بڕی پێویستی ئـاو:
هەموو خانەیكی زیندوو لەلەشی زیندەوەردا پێویستی بە ئاو هەیە, ئاو یارمەتی زۆر كرداری زیندەگی جەستە دەدا و مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە بڕی پێویستی ئاو هەیە. بۆیە دەبێت بۆ خۆپاراستن لە ووشكبونەوەی خانەكانی لەش بەردەوام ئاوی خاوێن بخورێتەوە كە لە 8 پەرداخ كەمتر نەبێت.
6. فشاری دەرونیت کەمبکەرەوە:
زوربەی مرۆڤەكان لە ژیانی رۆژانەیاندا تووشی فشاری دەروونی دەبن و كاریگەری یەكەشی بە پێی كەسەكان و كاردانەوەكانیان بەرانبەر كێشەكان دەگۆڕێت, توێژینەوەكان باس لە گرنگی یۆگا و میدیتەیشن دەكەن بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی فشار و كێشە دەروونی یەكان.
ک.ر