کوردستانی

شێوازی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ جیاواز دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی دابەشکردنی مووچەی  مانگی سێ جیاواز دەبێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕینی مووچەی پلە باڵاکان بەردەوام دەبێت بۆ مانگی داهاتوو، باس لەوەش دەکات حکومەت لەم مانگەوە کار بە یاسای چاکسازی دەکات و لەو روانگەیەوە دەبێت بە شێوازیکی نوێ مووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان قسەی بۆ مەودا میدیا کرد و وتی "زانیاریم نییە حکومەت پێش جەژن مووچە دابەش دەکات یان نا"، وتیشی "نابێت حکومەت بە میکانیزمی مانگی دوو مووچە دابەش بکات، چونکە حکومەت کار بە یاسای چاکسازی دەکات و دەبیت لە ژێر ئەو یاسایەدا مووچە دابەش بکات".

ئاماژەی بەوەش کرد بۆ مەودا میدیا "مووچەی پلە باڵاکان بۆ مانگی سێ لێبڕینی 50% بەردەوام دەبێت" و باس لەوەش دەکات "لە راگەیاندراوەکەی حکومەتدا هاتووە کە ئەو لێبڕینەی مووچەی فەرمانبەران تەنها بۆ مانگێکە و دەبێت بۆ مانگی سێ دەستکاری بکرێت".

 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان