کوردستانی
چەند داواکارییەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە ئەمەش زیانێکی زۆری بە دانیشتووانی ئەو ناوچانە گەیاندووە، ، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکانیش رایدەگەیەنێت ئێمە چەند داواکارییەکمان ئاراستەی ئەو لیژنەیە کردووە کە پەرلەمانی کوردستان پێکیهێناوە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوو هەفتەی رابردوو لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناحیەی سیدەکانیان کرد و سەردانی ئەو گوندانەمان کرد کە بۆردوومان کراون لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناوی تەواوی بریندار و شەهیدەکانمان داوە بە لیژنەکە و ئەو کارانەی لەسەر ئێمە بوو وەک بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکان کردوومانە و لیژنەکە بەڵێنی پێداین لە دانیشتنەکانی پەرلەمان بە وردی باس لەو بابەتە بکەن".
ئیحسان چەلەبی ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە چەند داواکارییەکمان ئاراستەی لیژنەکە کرد یەکێک لەوانەش ئەوەیە هەوڵبدرێت ئەو پرسە بکرێتە پڕۆژە یاساییەک و قەرەبووی ئەو خەڵکە بکرێتەوە، چونکە لە ساڵی 2017وە تاوەکو ئێستا 13 کەس شەهیدبوون و بریندار بوون بەهۆی بۆردوومانکەنای تورکیاوە".
ناوبراو وتی "داواکارییەکی دیکەمان ئەوە بوو کە هێرشەکانی تورکیا رابگیرێت، چونکە تورکیا بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر سنووری سیدەکانی بەزاندووە، هەروەها ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کە هەیە هێزەکانی پێشمەرگەی لێ دابنرێت".
س.س