عیراقی
سه‌ندیكای پزیشكان لەبڕیارەکانی حکومەت نیگەرانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌ندیكای پزیشكانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت لە به‌رانبه‌ر بڕیارێكی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نیشتمانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی نۆڕینگه و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان.
سه‌ندیكای پزیشكانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت لە به‌رانبه‌ر بڕیارێكی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نیشتمانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی نۆڕینگه و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان.
لە راگەیەندراوێکدا سه‌ندیكای پزیشكانی عیراق رایگەیاند "به‌هۆی به‌ربڵاویی په‌تاكه، رۆژانه زیاتر له هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، كه‌چی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی چه‌ند بڕیارێكی بۆ سووككردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ركردووه، له نێویاندا كردنه‌وه‌ی مۆڵ و شوێنه بازرگانییه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، كه‌چی بڕیاریداوه نۆڕینگه تایبه‌ته‌كان و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان تاوەکو 10 رۆژی دیكه به داخراوی بمێننه‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو "به كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه بازرگانییه‌كان، جیا له‌وانیش له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ریه‌ككه‌وتنێكی زۆر دروست ده‌بێت، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه‌یه".
س.س