عیراقی
عیراق لێكۆڵینەوە لە داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت نازانرێت داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان چی لێدێت و داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات دەستیبەسەردا بگرێت.
ئەمڕۆ شەممە مەنسور بەعێجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ژمارەیەكی زۆر دەروازەی سنووریی لە هەرێمی كوردستان هەیە و ناشزانرێت داهاتەكانیان بۆ كوێ دەچێت".
ئاماژە بەوەش دەكات "پێویستە مستەفا كازمی هاوشێوەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەست بەسەر دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا بگرێت و دەسەڵاتی دەوڵەتیان بەسەردا بسەپێنێت و لەدەست مافیاكان دەریبهێنن".
"یاسا و دەستوور جەخت لەوە دەكەنەوە دەبێت حكومەتی ناوەندی دەسەڵاتی لەسەر دەروازە سنوورییەكان هەبێت كە لە وڵاتدا هەن و لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی كوردستان، حكومەتی ناوەندی بەرپرسیارێتی راستەوخۆی بەرانبەر سەرجەم دەروازە سنوورییەكان هەیە"، مەنسور بەعێجی وا دەڵێت.
لەبارەی داهاتی دەروازە سنوورییەكانەوە ئەوەی وتووە "هەمووان ئەوە دەزانین حكومەتی ناوەندی دەسەڵاتی لەسەر ئەو دەروازە سنووریانە نییە، بەڵكو بەدەست حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەیە و كەسیش نازانێت داهاتەكانی بۆ كوێ دەچێت لەدوای روخانی رژێمەكەی سەدامەوە".
مەنسور بەعێجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات "كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات و نەهێڵێت داهاتەكەی بەفیڕۆ بچێت".
خ.غ